ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ده‌رهێنه‌ران و ئه‌كته‌ره‌كانی سینه‌مای ئێران به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوكاره‌كانیان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران به ده‌یان ئه‌كته‌ر و فیلمنامه نووس و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئێرانی كه پشتیوانیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوه كردبوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و یه‌ك له‌وانه “ته‌رانه عهلیدووستیه” كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ئێران و جیهان دا بووه و كۆمه‌ڵێك له هونهرمهنهدانی سینه‌مای ئێران ماوه‌ی سێ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاوكاره‌كانیان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات ئازاد بكرێن.