کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شێركه‌تی لاستیک یەزد

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شێركه‌تی لاستیک یەزد 2 2

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، کرێکارانی شێركه‌تی “لاستیک یەزد” بۆجارێكی دیكه‌ لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان له‌ شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شێركه‌تی لاستیک یەزد بۆجارێكی دیكه‌، لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان و كه‌م بوونی حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “بەرهەمهێنان بەسە، سفره‌کەمان چۆڵە” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.