به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌شێكی زۆر له به‌نزینخانه‌كانی كوردستان و ئێران داخراون و خه‌ڵك به‌دوای سووته‌مه‌نی دا سه‌رگه‌ردانن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شۆفێران له شاره‌كانی شنۆ، پیرانشار، سنه، بۆكان، سه‌قز، كرماشان و ورمێ چه‌ندین كاتژمێر له ڕێزێكی دوور و درێژدا ده‌وه‌ستن، له هه‌ندێك به‌نزینخانه‌ش ده‌یان بارهه‌ڵگر به‌هۆی نه‌بوونی گازۆئیل په‌كیان كه‌وتووه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی به‌نده‌رعه‌باس، ئه‌هواز، تاران، شیراز، زاهیدان و كه‌ره‌ج خه‌ڵك به‌دوای به‌نزین دا سه‌رگه‌ردانن و دژبه حكوومه‌ت دروشم ئه‌ڵێنه‌وه.