به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕێزی دوور و درێژی به‌نزین له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران ساز بووه و ده‌یان به‌نزینخانه داخراون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ده‌یان به‌نزینخانه له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، زاهیدان، كرماشان، سنه، ورمێ، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان داخراون و خه‌ڵك به‌دوای سووته‌مه‌نی دا سه‌رگه‌ردانن. ئه‌و شوێنانه‌شی به‌نزینیان هه‌یه پشكه‌ی به‌نزینی ئازاد و یارانه‌یی كه‌م كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵك ناچارن چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستن.