ماوه‌ی دوو ڕۆژه چه‌كدارانی ئه‌حمه‌د شه‌رع له حه‌له‌ب و دهیرحافر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و چه‌ند كه‌س له هه‌ر دوولا كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه درۆنێكی خۆكوژی ده‌وڵه‌تی سووریا خۆی كێشاوه به بازگه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له گه‌ڕه‌كی ئهشهرهفیهی حه‌له‌ب و دوو كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها له مێحوه‌ری دهیرحافر چه‌كدرانی سووریا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و پاش شه‌ڕێكی قورس چه‌كدارێكیان كوژراوه و چه‌ند كه‌سیان بریندار بوون. فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك هۆشداری به ده‌وڵه‌تی سووریه داوه كه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ئاگربه‌ست نه‌بن، به توندترین شێوه وڵامی هه‌ر هێرشێك ئه‌ده‌نه‌وه. هاوكات لێژنه‌یه‌ك له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی دیمه‌شقی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سووریا كۆببێته‌وه.