ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ئه‌رته‌ش و میلیشیاكانی ناسراو به “كاردانه‌وه‌ی توند” بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام درێژه‌ی هه‌بوو و چه‌ندین كه‌س له هه‌ر دوو لا كۆژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، له ڕه‌وتی پێكدادانه‌كانی خارتوومی پایته‌ختی سوودان و چه‌ند شاری دیكه به لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٨٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه به دوای بڕیاری فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌ش بۆ تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی گرووپی “كاردانه‌وه‌ی توند” له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكرد و ڕۆژی ڕابردووش مه‌قه‌ری هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كاروانی هێزه‌كانی سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا له خارتووم كه‌وته به‌ر هێرشی هه‌ر دوو لا و هه‌وڵه‌كان بۆ ئاگربه‌ستێكی ٢٤ ساعه‌ته له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانیه‌وه ده‌ستی پێكرد.