کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی سه‌ركوتی ژنان و خۆكوژی سێ كچی مێرمنداڵ له‌ كه‌ره‌ج

درێژه‌ی سه‌ركوتی ژنان و خۆكوژی سێ كچی مێرمنداڵ له‌ كه‌ره‌ج 3

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانبار، سێ كچی ته‌مه‌ن ١٥ بۆ ١٦ ساڵ له‌ خۆڕه‌مده‌شتی كه‌ره‌ج له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێنا و “نگین مۆعته‌زێدی”، ئه‌كته‌ری سینه‌ما و شانۆ له‌ كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌راسمی مۆسیقای ئه‌رمه‌نییه‌كان ڕێگه‌یان له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی شه‌راره‌ ده‌وڵه‌ت ئابادی و ئانی ئارزوومانیان بۆ نێو سالۆن گرت.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، سێ كچی مێرمنداڵ له‌ خۆڕه‌مده‌شتی كه‌ره‌ج به‌ هۆی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت و نه‌بوونی ئازادی له‌ سه‌ر بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی خۆیان فڕێ داوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ شه‌وی مه‌راسمی مۆسیقای ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌ تاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ “شه‌راره‌ ده‌وڵه‌ت ئابادی” و “ئانی ئارزوومانیان” له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ به‌شدار بن، به‌ڵام پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، ڕێگه‌یان پێ دراوه‌ و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ پێشوازیان لێ كرا. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، نگین مۆعته‌زێدی، ئه‌كته‌ری سینه‌ما و شانۆیان به‌ بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له‌ كار دوور خسته‌وه‌ و ناوبراو ڕایگه‌یاند: ده‌ستێوه‌ردان له‌ ژیانی شه‌خسی كه‌سه‌كان، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تیان داده‌نێت، كۆتایی به‌ سه‌ركوتگه‌ری بێنن.