کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی

درێژه‌ی سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی

ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی، ڕه‌یحانه ئیبراهیم وه‌ند، خوێندكاری زانكۆی ئه‌لزه‌هرای له‌ خوێندن بێبه‌ش كردووه‌ و ڕۆژی ڕابردوو، دادستانی تاران په‌روه‌نده‌ی بۆ باران كه‌وسه‌ری و ڕه‌خشان به‌نی ئێعتماد دا ساز كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای خوێندكارانی خه‌باتكار، ڕه‌یحانه ئیبراهیم وه‌ندی، له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی تێكدانی ئه‌منیه‌ت و ئارامی زانكۆ و بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا بۆ ماوه‌ی دوو ترم له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دادستانی تاران باران كه‌وسه‌ری و ڕه‌خشان به‌نی ئێعتیماد، هونه‌رمه‌ندانی ئازادیخوازی سینه‌مای ئێرانی، به‌ ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار و به‌ بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری، په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆیان ساز كردووه‌.