له ئیدامه‌ی داخستنی په‌یجی ئینستاگرامی هونه‌رمندانی ژن، په‌یجی تایبه‌تی گورانیبێژێكی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به نانوی مێهره‌بان جه‌زینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه داخرا، هاوكات تالارێكی زه‌ماوه‌ند له كاشمه‌ر و ناوندێكی گه‌شتیاری له قوم به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، مێهره‌بان جه‌زینی گورانیبێژی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا وێنه‌ی بێ حیجابی خۆی له په‌یجه‌كه‌ی دا بڵاو كردووه و به‌و بۆنه‌وه، ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ڕژیم بووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تالارێكی زه‌ماوه‌ند له كاشمه‌ر به بیانووی ڕه‌قس و سه‌مای تێكه‌ل به‌یه‌كی ژن و پیاو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه پۆلۆمپ كراوه، هه‌روه‌ها له جاده‌ی قوم ناوندێكی گه‌شتیاری به بیانووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری، داخراوه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی چالاكانی مه‌ده‌نی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.