ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، ددان پزیشكی ژن به ناوی “فه‌رزانه محه‌ممه‌د پارسا” له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دادستانی گیلان، په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ چالاكێكی مافی ژنان به ناوی “تینا دلجوو” دا ساز كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كرده‌ته سه‌ر ماڵی فه‌رزانه محه‌ممه‌دی پارسا و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تینا دلجوو، مامۆستای ده‌ركراوی زانكۆ و چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی ڕه‌شت كه پێشتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم و به تازه‌یی به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنیه‌وه ئازاد كراوه، له‌لایه‌ن دادستانی گیلانه‌وه ڕووبه‌ڕووی دوو په‌روه‌نده‌ی تازه بووه‌ته‌وه. تینا دلجوو له په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ دا به “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” تۆمه‌تبار و به ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و بۆ جارێكی دیكه ڕه‌وانه‌ی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كراوه. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی گیلان په‌روه‌نده‌ی سێهه‌میشیان بۆ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ساز كردووه، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانی هێشتا ڕوون نییه.