به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌رده‌وامه له داخستنی په‌یجی هونه‌رمه‌ندانی ژن و به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك به‌ربه‌ستیان بۆ دا ئه‌نێت.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌یجی شه‌خسی دوو گورانیبێژی ژن به ناوه‌كانی ڕه‌یحانه و په‌ریسا باقری له ئینستاگرام به فه‌رمانی ده‌زگای قه‌زایی داخراوه. ڕۆژی ٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵیش، هیوا سه‌یفی زاده ژه‌نیاری موزیك و گورانیبێژی خه‌ڵكی تاران له كاتی كۆنسێرت دا له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ به وه‌رگرتنی وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرا.