له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاری به‌لووچ چڕتر كردووه‌ته‌وه و ده‌یان خانوو له‌لایه‌ن شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كانی زاهدان، چابه‌هار و زه‌هه‌ك ڕووخێندراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی زه‌هه‌ك، خانووی ژنێكی به‌ساڵاچووی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ به ناوی “بۆزۆرگ گورگیچ”، هه‌روه‌ها خۆشك و برایه‌كی هه‌تیو به ناوه‌كانی ئومید و سه‌عیده گورگیچیان ڕووخاندووه و ئێستا ئاواره‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌نزڵی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی نه‌مین له ناوچه‌ی حووت ئابادی چابه‌هار به ناوی “محه‌مه‌دئه‌مین حووت” له هێرشی شاره‌داری و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕووخێندراوه. هه‌روه‌ها له بلواری كه‌شاوه‌رزی زاهدان، شاره‌داری به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی كه‌لووپه‌لی كرێكارێكی به‌لووچی به ناوی محه‌ممه‌د ئه‌بوولی فڕێ داوه‌ته ده‌ره‌وه و خانووه‌كه‌ی ڕووخاندووه.