شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران ڕایگه‌یاند: له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند مامۆستانی زانكۆ له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه و ده‌یان خوێندكار بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بانگهێشت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٣ خوێندكاری زانكۆی جۆندی شاپوور، ١٠ خوێندكاری زانكۆی ئه‌میركه‌بیر و ژماره‌یك له خوێندكارانی زانكۆكانی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، تاران، زانیاری پزیشكی ئیسفه‌هان و فێرده‌وسی مه‌شهه‌د بۆ كۆمیته‌ی ئینزیباتی، حه‌راسه‌ت و ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.