ڕۆژی شه‌ممه ١ی به‌فرانبار، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر كتێب فرۆشیه‌كانی باكووری كوردستان و كتێبه كوردییه‌كانی كۆكرده‌وه، هه‌روه‌ها گاردی زیندانی ئاگری له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر به‌ندكراوانی ژن و چه‌ند كه‌سی بریندار كردووه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی باكووری كوردستان، پۆلیسی فاشیستی توركیا له شاری دیاربه‌كر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كتێب فرۆشیه‌كانی ئه‌و شاره و هه‌موو كتێب و په‌رتووكه كوردییه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه. له نێو ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌ست به‌سه‌ریان دا گیراو، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی پێشێلكڵردنی مافی مرۆڤ له توركیا، ئاماری ژنكوژی، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان، بێسه‌روشوێنكرانی به‌ندكراوانی سیاسی، سه‌ركوتی سیستماتیكی كوردان، هه‌روه‌ها نووسراوه‌ی حیزب و لایه‌نه چه‌په‌كان هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گاردی زیندانی پانتووس له شاری ئاگری، له ناكاودا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر به‌ندی ژنان و وێڕای لێدان و بێڕێزی به ژنانی زیندانی، كهلووپهلهكانیانی شكاندووه.