له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ خوێندكار له زانكۆكانی ورمێ، كرمان و ڕه‌شت به ناوه‌كانی “نه‌رگس فیداكار”، “عه‌لی حسێنی” و “ئه‌هوورا هیمه‌ت ئه‌فزا” بۆ ماوه‌ی ٢ بۆ چوار ترم له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌رگس فیداكار” خوێندكاری بواری ئابووری زانكۆی ورمێ به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوو، بۆ ماوه‌ی چوار ترم له خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها “عه‌لی حسێنی” خوێندكاری” بوای كارناسی” به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازه‌رگانی له زانكۆی گیلان، به تۆمه‌تی “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” بۆ ماوه‌ی دوور ترم ته‌علیق كراوه. به له‌به‌رچاو گرتنی یه‌ك ترم ته‌علیق و زیندانی بوون له به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت، حه‌راسه‌ت داوای ده‌ركردن له زانكۆی بۆ ئه‌و خوێندكاره كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئه‌هوورا هیمه‌ت ئه‌فزا” خوێندكاری كارناسی كۆمپیوتری زانكۆی باهونه‌ری كرمان به تۆمه‌تی “به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” بۆ ماوه‌ی چوار ترم له خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه.
