به پێی دوایین زانیارییه‌كان، لانیكه‌م ٧٧ هاووڵاتی دیكه له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان، به هۆی به‌شداریان له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و خراپی دۆخی ژیانیان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ١٢ ژن، ٨ منداڵ، ٧ خوێندكار و هه‌روه‌ها ٥ مامۆستا له نێو ده‌ستبه‌سه‌ر كراواندان و به‌م شێوه‌یه ئاماری گشتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان گه‌یشتوون به ١٣٢ كه‌س. شایانی باسه ٦٤ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانن و لانیكه‌م ٣٩ هاووڵاتی دیكه‌ش له پارێزگای لوڕستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه زۆرتیرین ئاماریان هه‌یه.
