ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان و له درێژه‌ی پاكتاوی سیاسی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵتی فاشیستی توركیا، “فه‌رهاد چه‌لیك” به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵنێری مێزۆپۆتامیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رهاد چهلێك” له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به ٢٥ی ئاوریل له ٣١ شاری ئه‌و وڵاته، پاش بانگهێشتی له‌لایه‌ن دادگای شاری ئامه‌ده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له توركیا، شه‌پۆلی دستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و ڕۆژنامه‌وانان له‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به لاینكه‌م ٦٧ كه‌س له باكووری كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.