“ڕه‌زا شه‌فاخواه” پارێزه‌ری “سامان یاسین” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: زیاتر له یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی سامان تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا بیلاته‌كلیفه و به شێوه‌ی نایاسایی له گرتووخانه ڕاگیراوه.
پارێزه‌ری “سامان یاسین” وتی: دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو ناجێگیره و په‌روه‌نده‌كه‌یمان ڕاده‌ستی کۆمیسیۆنی پزیشكی كردووه و ئێستا چاوه‌ڕێی وڵامدانه‌وه‌ین. سامان یاسین هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ و خه‌ڵكی كرماشان، له ڕه‌ه‌وتی شۆڕشی ژینا له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا به موحاره‌به مه‌حكووم و دواتر ئه‌و حوكمه هه‌ڵوه‌شێندرا، ناوبراو له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام بۆ ناوه‌نده پزیشكیه ده‌روونناسیه‌كان و زیندانه‌كانی ئێڤین و كه‌ره‌ج گوازراوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕوون بكرێته‌وه.