به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران دیواره‌كان به دروشمی دژه بە حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن و كچان و ژنانی ئازا و بوێر به كۆمه‌ڵ له شوێنه گشتیه‌كان به‌ره‌نگاری حیجابی زۆره‌ملێ ده‌بنه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، لاوانی ئازادیخواز به دروشم نووسین ئاماده‌یی خۆیان بۆ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” نیشان ئه‌ده‌ن و له دروشمه‌كانیان دا داوا له خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتوو ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان به‌شداری خۆپێشاندانه‌كان بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژنان و كچان ئازادیخوازی كوردستان و ئێران به شێوه‌ی به كۆمه‌ڵ و به‌بێ حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست و دژه مرۆڤی كۆماری ئیسلامی ده‌رئه‌بڕن.