به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و لاوانی ئازادیخوازی شاره جۆاروجۆره‌كان له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانیان دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوان نیشان داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به بڵاوكردنی تراكت له نێو زانكۆ هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی ئێعدام كرا‌و نیشان داوه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون. هه‌روه‌ها ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دار و دیواری گه‌ڕه‌كه جۆراوجۆره‌كانی ئێرانیان به دروشمی دژه ده‌سه‌ڵات نه‌خشاندووه و ڕایانگه‌یاندووه كه شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” تا ئه‌و كاته‌ی به سه‌ركه‌وتن ئه‌گات درێژه‌ی هه‌یه.