به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”، دیواری شاره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن.
كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، له دروشم و تراكته‌كانیان دا داوا له خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ن پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان بن و له خۆپێشاندانه‌كانی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به‌شدار بن.
