ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی كوردستان و ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌وی یه‌لدا، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، دیواره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له نێو مه‌حه‌وته‌ی زانكۆی كوردستان، دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ سته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “شه‌وی یه‌ڵدا شه‌وی یهكڕێزیمانه”، “ژن،ژیان،ئازادی” و “كۆكتل مۆلۆتۆفهكانمان ئاماده‌یه” یان نووسی. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی كوردستان و ئێران كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به توڕدانی حیجابی ئیجباری، دیواری شاره‌كانیان به دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه”، “نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی” و ژن،ژیان،ئازادی” نه‌خشاندووه.
