ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، لایه‌نگرانی ژینگه له ئاڵمان دژبه لێدانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆز و پیسكردنی سرووشت خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی ناوچه‌ی “لۆسرات” پێشتر به‌هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ستاندارده‌كان و به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئاڵمان و یه‌كیه‌تی ئۆرووپا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گازی گۆڵخانه‌یی داخرابوون به‌ڵام پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕی ڕووسیه و ئۆكراین، ڕووسیه گه‌مارۆی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ئاستی هه‌نارده‌كردنی گاز له‌و وڵاته‌وه بۆ یه‌كیه‌تی ئۆرووپا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كرد و ده‌وڵه‌تی ئاڵمان بڕیاری دا به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می وزه، سه‌ر له‌نوێ مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆز ئاوه‌ڵا بكاته‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه لایه‌نگرانی ژینگه چه‌ند ڕۆژه له‌به‌رده‌م ئه‌و مه‌عده‌نه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن.