شه‌وی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پاش مانگرتنی گشتی و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران له ڕۆژی دانشجوو، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی تاران، سنه، بۆكان، یاسووج، نه‌جه‌ف ئاوای ئیسفه‌هان، ئه‌رده‌كانی یه‌زد و چه‌ند شاری دیكه دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی تاران شه‌قامی ئینقلابیان به‌ستووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له مه‌یدانی ئازادی درووست بووه و خه‌ڵك به وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ره‌و ئه‌و مه‌یدانه به‌ڕێكه‌وتوون، له شاری ئه‌رده‌كانی یه‌زد خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ وێڕای هه‌بوونی هێزێكی زۆری ئه‌منی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵێچوون ڕوویدا، له “نه‌جه‌ف ئاوا”ی ئیسفه‌هان به سه‌دان كه‌س له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا دروشمی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”یان به‌رزكرده‌وه و خه‌ڵكی قاره‌مانی شاره‌كانی سنه، بۆكان و سه‌قز به كردنه‌وه‌ی ئاگر شه‌قامه‌كانیان به‌ڕووی سه‌ركوتگه‌ران داخست، هه‌روه‌ها له میترۆی تاران و چه‌ند گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی تارانیش خه‌ڵك كۆبوونه‌ته‌وه و سروودی ئازادی ئه‌ڵێنه‌وه، له ده‌ڕه‌شاری ئیلام خه‌ڵكی ئازا و بوێر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ر هاتن و مه‌یدانی به‌سیجی ئه‌و شاره‌یان ئاگر تێبه‌ردا.