ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناڕازی باشووری سووریه بۆ جارێكی دیكه دژبه ڕژیمی به‌سار ئه‌سه‌د ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه دانیشتووانی شاره‌كانی سۆوه‌یدا، ده‌رعا و ده‌ورووبه‌ی دیمه‌شق له ئاست گرانی، هه‌ڵاوسان، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وه‌كوو ئاو و به‌رق و سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان خریكه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش ته‌شه‌نه ئه‌كات. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و توركیا له وڵاته‌كه‌یان بوون.
