ڕۆژی پێنجشهممه ٣ی مانگی سهرماوهز، خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین له قەڵادزێ بە مەبەستی پێدانی دەرماڵە و کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پارالێل كۆبوونەوەی ناڕهزایهتییان بهڕێوهبرد.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە دوای دەست پێکردنەوەی دوام بۆ دووەم ڕۆژی لەسەر یەک دوێنێ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین كۆبوونەوە و سوربوونی خۆیان لەسەر دواکارییەکانیان دووپاتکردەوە. خەرجکردنی دەرماڵە و بە سیستەمکردنی دەرماڵە و زیادکردنی داشکاندیی خوێندنی پارالێل و ئێواران، دواکاری سەرەکی خوێندکارانە و داوا دەکەن هەرچی زووە خوێندکارە دەستبهسهرکراوەکانی شاری سلێمانی ئازاد بکرێن و داوای زیاتر لە دوو حەوتە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران، تائێستا حکومەتی هەرێم وەڵامی داواکاری خوێندکارانیی نەدواتەوە.