ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە زانكۆی “گەرمیان” و زانكۆی شاری “هەڵەبجە” و ئیدارەی ڕاپەڕین، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و سووربوونی خۆیان لەسەر داواكارییەكانیان دووپاتكردەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌رجكردنی ده‌رماڵه و به سیسته‌مكردنی ده‌رماڵه و زیادكردنی داشكاندنی خویندنی پارالێل و ئێواران، داواكاری خوێنداكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانە. به‌ڵام زیاتر لە دوو هەفتە، لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خوێنداكاران،تێپه‌ڕ بووه و تائێستا حكومەتی هەرێم وەڵامی داواكاری خوێندكارانی نەداوەتەوە.