به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌ه‌وه، كچان و ژنانی ئازاد و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی ئێران به شێوازی جۆراوجۆر درێژه به خه‌بات دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئه‌ده‌ن.
له زۆبه‌ی شاره‌كانی ئێران كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب به فرێ دانی حیجابی زۆره‌ملێ له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و له‌گه‌ڵ مۆسیقا ڕه‌قس و سه‌ما ده‌كه‌ن. له هه‌ندێك ناوچه‌ش كچانی ئازا و بوێر دیواری شاره‌كان به دروشمی دژبه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن و به‌م جۆره‌یه درێژه به شۆڕشی “ژینا” ئه‌ده‌ن.