به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و كچانی بوێری ئێرانی به شێوه‌یه‌كی به‌رین دژبه یاسای حیجابی ئیجباری خه‌بات ده‌كه‌ن.
وێڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی ئێرانی، ژنانی تێكۆشه‌ر به فڕێدانی حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و وڵامی ئاته‌ش به ئیختیاره‌كانی ڕژیم به بوێری و ئازایه‌تی خۆیان ئه‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها شه‌پۆلی دروشم نووسین له شاره‌كانی ئێران به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی ئازادیخواز به شێوازی جۆراوجۆر پشتیوانی خۆیان له “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و بنه‌ماڵه‌ی نیشان ئه‌ده‌ن.