ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ جارێكی دیكه به‌رزاییه‌كانی كۆساڵانیان توپ‌باران كرد و له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوانیش شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان گه‌ریلاكانی پژاك و جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی هاته ئاراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گه‌ریلاكانی پژاك ڕێگه‌یان نه‌داوه لودر و بێڵ مكانیكیه‌كانی سپای پاسداران جاده بۆ هاتووچۆیان ساز بكه‌ن و بێڵ مكانیكییه‌كیان ته‌قاندۆته‌وه. هه‌روه‌ها له گونده‌كانی چۆڕ و نه‌نه شه‌ڕی قورس له نێوان گه‌ریلاكان و هێزه‌كانی سپای پاسداران هاتۆته ئاراوه به‌ڵام هێشتا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.
