به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی وریشه مورادی ناجێگیره و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی ئێڤینه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کوردی مه‌حكووم به ئێعدام، گیرۆدەی چەندین نەخۆشیی جیاوازی وەک دیسکی مل و تەنگبوونەوەی کاناڵی نۆخاع بووە، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. ئەو به‌ندكراوه سیاسییە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٢ لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار پشکنینی بۆ کراوە و سەرەڕای ڕاسپاردە و كادری ده‌رمان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەرپرسانی زیندان ئامادە نین ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی بکەن.