ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز، خه‌ڵك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شایی و هه‌ڵپه‌ركێ هاتنی به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان پیرۆز كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵك له گونده‌كانی میانه‌ی سه‌ر به شاری سنه، خوڵه‌كه‌وش و گاواره و ڵه‌گزی سەر بە شاری سه‌قز، به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداریان له مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا كرد، په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی هه‌موو كوردستان و هه‌روه‌ها به داگیرسانی ئاگر بەرەوپیری ساڵی نوێی هەتاوی چوون.