ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی، وه‌رزشوانی ئازادیخوازی كورد کە لە مانگی بەفرانباری ١٤٠١ لەلایەن سه‌ركوتگه‌رانی کۆماری ئیسلامییه‌وه لە سێدارە درا، ماوه‌ی ٦٨٤ ڕۆژە لە به‌ندیخانه‌ی ناوەندیی کەرەج زیندانی کراوە.
ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند: ته‌نیا تاوانی ئه‌وه بووه كه وه‌كوو باوكێك دادخوازی ڕۆڵه‌كه‌ی بووه، نه بكوژه و نا تاوانكار، ته‌نیا باوكێكی دادخوازه كه به ناڕه‌وا ماوه‌ی ٦٨٤ ڕۆژه زیندانی كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می پیاوێکی ڕێزدار و زه‌حه‌تكێشه کە منداڵەکانی بە سەختی و دەستفرۆشی گەورە كردووه، بەڵام هەرگیز زەردەخەنە لەسەر لێوی نەنیشتووه. ئه‌و باوكه داغداره ته‌نیا دادخوازی ڕۆڵه‌كه‌ی نه‌بوو به‌ڵكوو دادكۆكی له مافی محه‌ممه‌د حسێنیش كرد كه به ناحه‌ق له‌سێداره درا.