ئەندامێكی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تیی ئەمریكی رایگەیاند، سه‌ره‌ڕای بەردەوامبوونی پڕۆسەی ئاشتی، ئه‌رته‌شی توركیا ئۆپراسیۆنێكی نوێی لە هەرێمی كوردستان دەستپێكردوە.
كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تیی، ڕۆژی هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، وێڕای بەردەوامی پڕۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و تورکیا، لە ڕۆژی سێشەممەوه ئه‌رته‌شی تورکیا به 250 چه‌كداره‌وه، ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی بۆ سەر گوندەکانی دەڤەری باتیفا لە پارێزگای دهۆک دەستپێکردووه.