ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سڵێمان به‌گی بانه له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه سووتێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌كرێگیراوانی ڕژیم به بیانووی جه‌وله‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دارستانه‌كانی شاره‌كانی مه‌ریوان، سه‌رده‌شت، نه‌غه‌ده و بانه‌یان ئاگرداوه. له دوو ڕۆژی ڕابردوو دارستانه‌كانی سه‌یرانبه‌ن، كه‌ریم ئاوای بانه له ئاگردا سووتان و ئه‌م به‌یانیه‌ش دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سلێمان به‌گ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ئاگردرا و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ پاش چه‌ند كاتژمێر توانیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
