به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی به‌ندكرانی فه‌ردین مه‌ولوودی، چالاكی سیاسی و به‌ندكراوی پێشووی ڕاگیراو له زیندانی سنه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه درێژه كراوه‌ته‌وه.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌ردین مه‌ولوودی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ر گوازرایه‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، ئه‌و چالاكه سیاسییه بۆ زیندانی سنه گواسترایه‌وه له حاڵێكدا هێشتا هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه. فه‌ردین مه‌ولوودی چه‌ند نه‌خۆشی سه‌ختی هه‌یه و نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ماوه‌ی به‌ندكرانی ناوبراوی درێژ كردووه‌ته‌وه و ئێستا، بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه‌ن.