“جان بۆلتۆن” ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كۆشكی سپی، ڕایگه‌یاند كه گه‌مارۆ ڕاگیراوه‌كانی سه‌ر چالاكییه غه‌یره نیزامییه‌كانی ئه‌تۆمی ئێرانی بۆ ماوه‌ی ٩٠ ڕۆژی دیكه درێژ كردووه‌ته‌وه.
واشنیگتۆن پۆست له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا مهعافییهتهكانی سه‌ر پێنج چالاكی هه‌سته‌یی ئێران كه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێشبینی كرابوون درێژ كردووه‌ته‌وه. ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كۆشكی سپی، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ئه‌م درێژ كردنه‌وه‌یه كاتییه و بینینی هه‌ر جۆره سه‌رپێچییه‌ك له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییههوه ده‌توانێت ببێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م مهعافییهتانه. هاوكات وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه ناوی “محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف”ی خستووه‌ته لیستی ڕه‌شی پشتیوانانی له تیرۆریسم و ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م داراییه‌كانی ناوبراودا گرتووه و هه‌رجۆره مهئامهله كردنێك له‌گه‌ڵ ناوبراوی قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاندووه.