لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار، بە بێ ئیزنی دادگا، ماوەی دەستبەسەركرانی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ی بە ناوەکانی “نەوید محەممەدی” و “خالید محەممەدی” بۆ مانگێکی دیكه درێژ کردەوە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم دوو كه‌سه مانگی گوڵانی ئەمساڵ، بە هۆكاری نادیار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ کران. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییه، لە شوێنی ڕاگیران و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.