به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویتێرز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ئه‌م وڵاته زیاتر له‌و كاته‌ی كه بۆی دیاری كرابوو، له قه‌ره‌نتینه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه قه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رتاسه‌ری بۆ ماوه‌ی ٢ حه‌فته‌ی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه مۆڵه‌تی قه‌ره‌نتینه‌ی میللی تا كۆتایی ئه‌م مانگه و سه‌ره‌تای مانگی ئاوریل ڕاگه‌یه‌ندرابوو. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ڕێكاره‌كان بۆ ته‌عتیل كردنی مه‌دره‌سه‌كان و دانانی ئاسته‌نگی بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵێ ده‌بێ درێژ بكرێته‌وه. به پێی ئه‌م ڕێكارانه، نزیكه‌ی ٦٠ ملیۆن هاووڵاتیی ئیتالیایی ته‌نیا تا ڕێكه‌وتی ٣ی ئاوریل ئیزنیان هه‌یه كه بۆ كاره زه‌روورییه‌كانیان له ماڵێ بێنه ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی فرۆشگا‌كان جگه له ده‌رمانگاكان و ماركێته‌كان تا ڕێكه‌وتی ٢٥ی مارس به‌داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.