کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نییەر”

درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی

بڕیاری دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نییەر”ی سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی “سەیوان مینبەری”، “ئارەش مینبەری”، “زانیار مینبەری” و “میلاد مینبەری” بۆ جاری دووهەم و بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کراوەتەوە.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەو چوار هاووڵاتییە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی خەزەڵوەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کران و سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەم چوار کەسە، هێشتا لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.