به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر“ی سه‌ر به شاری سنه به‌ناوی “میكائیل منبه‌ری” له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه درێژكراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٨ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ “میكائیل منبه‌ری” به‌بێ حۆكمی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌به‌رده‌ستا نییه‌ر.