ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، “جۆبایدن” سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا بڕیاریدا گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆسه‌ر كووبا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژ بكاته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ٢٩ ساڵی ڕابردوودا كه هه‌ر ساڵه كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چووه، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ درێژه‌دان به‌گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئا‌مریكا دژبه كووبا دژایه‌تییان كردووه و له نێوانیاندا ته‌نیا وڵاتی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی ئامریكادا بووه. له ساڵی ٢٠١٦دا ده‌وڵه‌تی كووبا ڕاپۆرتێكی پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد و تێیدا ڕایگه‌یاندبوو كه گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئا‌مریكا ٧٥٠ ملیارد دۆلار زیانی له‌و وڵاته داوه.