شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، له قه‌تعنامه‌یه‌كدا ماوه‌ی مه‌ئمووریه‌تی ڕاپۆرتری تایبه‌تی مافی مرۆڤی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ی له‌كاروباری ئێران درێژ كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و قه‌تعنامه‌یه مه‌ئمووریه‌تی “جاوید ڕه‌حمان” ڕاپۆرتری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵێكی دیكه درێژ كرایه‌وه و ئه‌مه شه‌شه‌مین ساڵه كه ناوبراو وه‌كوو ڕاپۆرتری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له كاروباری مافی مرۆڤی ئێران هه‌ڵده‌بژێریێت. له‌و جه‌له‌سه‌یه‌دا ٢٣ وڵاتی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی ئه‌رێ و ٨ وڵات ده‌نگی نا و ١٦ وڵاتیش ده‌نگی بێ لایه‌نیان به‌و قه‌تعنامه‌یه دا.
