“سەفا عائلی”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خاڵۆی بچووکی ژینا ئەمینی، ٢٩ ڕۆژ لەمەوبەر لە شاری سەقز دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە گوازرایه‌وه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ١٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز به پێنج ئۆتومبێل هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “سه‌فا عائلی” خاڵۆی بچووكی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌ت ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی بێبه‌ش كردووه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.