به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “هێرۆ قه‌دیمی” له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز كه له گرتووخانه‌ی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه ڕاگیراوه، ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه درێژ كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، ٨ كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز به بیانووی ڕاده‌ستكردنی كه‌لووپه‌لی مه‌دره‌سه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “هێرۆ قه‌دیمی” و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان ڕفاند.ناوبراو پاش ماویه‌ك لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز بۆ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه گوازرایه‌وه. هێرۆ قه‌دیمی له بواری مافی ژنان و منداڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی تایبه‌تیان هه‌یه چالاك بووه و ئێستا ماوه‌ی به‌ندكرانی درێژكراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.