کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “هێرۆ قه‌دیمی” له‌ گرتووخانه‌ی سنه‌

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هێرۆ قه‌دیمی له‌ گرتووخانه‌ی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “هێرۆ قه‌دیمی” له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز كه‌ له‌ گرتووخانه‌ی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه‌ ڕاگیراوه‌، ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ درێژ كراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، ٨ كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز به‌ بیانووی ڕاده‌ستكردنی كه‌لووپه‌لی مه‌دره‌سه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی “هێرۆ قه‌دیمی” و ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌یان ڕفاند.ناوبراو پاش ماویه‌ك لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز بۆ كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه‌ گوازرایه‌وه‌. هێرۆ قه‌دیمی له‌ بواری مافی ژنان و منداڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی تایبه‌تیان هه‌یه‌ چالاك بووه‌ و ئێستا ماوه‌ی به‌ندكرانی درێژكراوه‌ و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.