کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئه‌مجه‌د ساعدی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌مجه‌د ساعدی چالاكی كرێكاری

 

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئه‌مجه‌د ساعدی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ و دانیشتووی مه‌ریوان، بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی دیكه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ درێژ كراوه‌ته‌وه‌ و وێڕای تێپه‌ربوونی ٣٠ ڕۆژ له‌ به‌ندكران چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ “ئه‌مجه‌د ساعدی” و “ڕێبوار كامرانی پور” دوو چالاكی مه‌ده‌نی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌مجه‌د” نه‌خۆشه‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان و چاوێری پزیشكی له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌. به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.