چاره‌نووسی “وه‌حید به‌نی عامریان” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران پاش سه‌د ڕۆژ به‌ندكران به ناڕوونی له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین دا ماوه‌ته‌وه.
“وه‌حید به‌نی عامریان” له ڕێكه‌وتی یه‌كی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه سیاسیه ڕوون نه‌كراوه به‌ڵام ناوبراو پێشتر و له ساڵی ٩٧ی هه‌تاویش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و له دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا سه‌رجه‌م به ١٨ ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه له زێدی خۆی مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو كه‌وته به‌ر لێبوردنی گشتی و له‌زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئازاد كرا.