ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگه محه‌ممه‌د ئه‌ڵڵا ڕه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شارستانی دێولانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی محه‌ممه‌د ئه‌ڵڵاڕه‌زاییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ماوه‌ی به‌ندكرانیان بۆ یه‌ك مانگی دیكه درێژ كردووه‌ته‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه و كه‌س و كاری چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانیان كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.