ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، بڕیاری به‌ندكرانی چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی دیوانده‌ره به‌ناوه‌كانی “ئومید شامحه‌ممه‌دی”، “هیوا قۆڕه‌یشی”، “په‌رویز حسێنیگ و “كاوه محه‌ممه‌دزاده” بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه درێژ كرایه‌وه.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌و چوار چالاكه سنفیه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراون و به‌پێی زانیارییه‌كان، بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی له ژێر گوشاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دان.